Home

بە خوێندنەوەى پەيامەكانى نوور، چ جۆرە گۆڕانكارييەك لە مرۆڤدا ڕوودەدات؟

 

 

 

 

 

 

 

مرۆڤ كاتێك كە پەيامەكانى نوور دەخوێنێتەوە، پێش هەموو شتێك ئيمانى خۆى ڕزگار دەكات. ئەگەر پێشتر ئيمانى هەبێت، ئەوا ئەو ئيمانەى بەرەو ئيمانى تەحقيقى بوون هەنگاو دەنێت. هەر كە دەستى كرد بە خوێندنەوە، ئەوا حەز و ويستى زياتر دەبێت بۆ خوێندنەوەى پەيامەكانى نوور. لە حاڵەتى بەردەوام بوونى لە خوێندنەوەياندا، مرۆڤ دەبێتە خاوەنى زانست و عيرفان، بە واتايەكى تر چاو و دڵى ڕۆشن دەبێتەوە.
مرۆڤ بە خوێندنەوەى پەيامەكانى نوور، دەبێتە تاكێكى سوودبەخش بە نيشتمان و ميللەت و كۆمەڵگاكەى. بەرەو پلە بەرزەكانى مرۆڤ بوون هەنگاو دەنێت.
پاشان خوێندنەوەى چەند بارەى پەيامەكانى نوور، دەبێتە هۆى ئەوەى كە مرۆڤى تووڕە، هێور و نەرم و نيان بكات، كەسانى جنێوفرۆش و دەم ناپاك وا لێ دەكات كە وشەى پاك و جوان بەكاربهێنن، كەسانى گوناهكار وا لێ دەكات واز لە تاوانكردن بهێنن، هەروەها ئەو كەسانەشى كە كێشەى دەروون دروستييان هەيە، بەرەو هێوربوونەوە بچن...
سوودەكانى خوێندنەوەى پەيامەكانى نوور لە ژماردن نايەن، ئەمەى لێرەدا باسمان كردن كەمێكن لەو سوودە زۆرانەى پەيامەكان... مامۆستا سەعيدى نوورسى لە مەكتووبى سى و سێهەمدا دەربارەى خوێندنەوەى پەيامەكانى نوور و بە تايبەتى (پەيامى پەنجەرەكان) ئەمەى خوارەوەى فەرمووە:
"ئەم مەكتووبى سى و سێهەمە، كە سى و سێ پەنجەرەى تێدا پشت بەخوا دەبێتە:
توێشووى ئەو كەسەى ئيمانى نييە، تاكو بانگى بكات بۆ ئيمان..
ئيمانى ئەوانەشى پێ بەهێز بكات، كە ئيمانيان لاوازە..
ئەوانەش ئيمانيان بەهێزە، لە ئيمانى تەقليدييەوە ئيمانەكەيان بكات بە ئيمانى تەحقيقى ڕەگداكوتاو..
ئاسۆى ئيمانى تەحقيقيى ڕەگداكوتاويشى پێ فراوان ببێت..
ئەوانەش كە ئيمانيان فراوانە، پلە بەرزەكانى خواناسايان پێ ببەخشێت، كە تەنها ئەم خواناسييە بناغەى ڕاستەقينەى "كەماڵى مرۆڤ"ە.. هەروەها ديمەنى نوورانيتر و ڕوونتر و درەخشانترى لە بەردەمدا بكاتەوە." (مەكتووبات، مەكتووبى سى و سێهەم)