Home

قوتابيى نوور كێيە؟ بە كێ دەوترێت؟ "كۆمەڵەى" قوتابيانى نوور چين؟

قوتابيانى نوور: كۆمەڵێكن كە ئامانجيان خزمەت كردنى ئايينى ئيسلامە لە ڕێى (سەرجەمى پەيامەكانى نوور) كە بريتين لە نووسينەكانى زاناى گەورەى كورد بەديعوززەمان سەعيدى نوورسى.

قوتابيى نوور: ئەو كەسەيە كە هەوڵى ئەوە دەدات تەفسيرەكەى مامۆستا سەعيدى نوورسى بە ناوى (سەرجەمى پەيامەكانى نوور) بخوێنێتەوە و سوودى لێ ببينێت و كار بكات بۆ ئەوەى كەسانى تريش سوود لەو تەفسيرە ببينن. هەروەها هەموو ئامانجێكى ئەوەيە كە لە پێشدا ئيمانى خۆى، پاشان ئيمانى كەسانى تر ڕزگار بكات و بەختەوەريى هەميشەيى بەدەست بهێنێت. چاوەڕوانييەكيش كە هەيبێت، تەنها و تەنها ڕەزامەنديى خواى گەورەيە.

لە خوارەوە دوو پەرەگراف دێنين لە سەرجەمى پەيامەكانى نوورەوە كە ئامانج و بەرنامەى قوتابييانى نوور زۆر بە ڕاشكاوى ديارى دەكات و باسيان دەكات:

"ئێمە کۆمەڵێکین ئامانج و بەرنامەمان لە پێشدا ڕزگار کردنى خۆمان و پاشان ڕزگارکردنى نەتەوەکەمانە لە ئیعدامى هەمیشەیى و بەندیخانەى تاکە کەسیى هەتاهەتایى بەرزەخ و، پاراستنى هاونیشتمانىیەکانمان لە ژیانى پشێوى و هەرزەیى و، پارێزگاریى خۆیشمانە (بە ڕاستىیە پۆڵایینە بەهێزەکانى پەیامەکانى نوور) لەو ئیلحادەى کە دەیەوێت ژیانى دنیا و قیامەتمان لەناوبەرێت." تیشکەکان، تیشکى چواردەهەم

"ئەرکى سەرشانمان گەیاندنى ڕاستىیە ئیمانىیەکانى قورئانى پیرۆزە بە شێوەیەکى یەقینى و بێگومان بە ئیمانداران و، ڕزگارکردنى ئەوان و خۆیشمانە لە ئیعدامى هەمیشەیى و زیندانى تاکە کەسى.
بەڵام هەرگیز هیچ پەیوەندىیەکمان بە کۆمەڵە دنیایى و سیاسىیەکانەوە نىیە کە زیاتر گەمە و یارىیان پێوە دیارە و شێوازە لار و چەوتەکان دەگرنەبەر. هەروەک پەیوەندیشمان بە گەمەى "کۆمەڵەکان" و هیچ کۆمەڵەیەکى نهێنىیەوە نىیە، کە تۆمەتێکە هەمیشە دەدرێتە پاڵمان و، ئێمە هەر لە بناغەدا دانابەزینە ئەو چەشنە ئاستانە." تیشکەکان، تیشکى چواردەهەم